Sangar Hamad Azeez
02 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ناساندنی کاندیدەکانی پارتەکەی لە ناوەندی کولتووری سەلجوقلو لە ئەنقەرە گوتارێکی پێشکەشکرد.
یڵدرم گوتی: "له‌م رۆژانه‌دا به‌ڵێنه‌كان له‌ئاسماندا ده‌فڕن. حیساب و كتابی نییه. ته‌ماشا بكه‌ن یه‌كێكیان چه‌نده به‌ڵێنی داوه، گوتم با حیسابێكی بكه‌م. به‌بڕی 426 ملیار بۆ ساڵێك به‌ڵێنی داوه. دوو له‌سه‌ر سێی بوودجه‌ی توركیا. ئه‌مه‌ش ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌یه. من بڕیار بۆ گه‌ل به‌جێده‌هێڵم".
گوتیشی: "كه ئێمه ریكۆرد ده‌شكێنین به هێرشه ئابوورییه‌كان به‌ڵگه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریمان ده‌شكێنن. به‌ڵگه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری ئێمه، گه‌ل له ٢٤ی حوزه‌یران ده‌یدات".
ناوبراو رەخنەی لە بانگەشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەربژێرانی ئۆپۆزسیۆن کرد و گوتی: "سه‌یری به‌ربژێران بۆ هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار ده‌كه‌م، ده‌بینم هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌نه گشتپرسی. هه‌موو به‌ربژێره‌كانی دیكه ده‌ڵێن 'كه هاتین سیسته‌می حوكمڕانی سه‌ركۆماری ده‌گۆڕین' له كاتێكدا (سیسته‌می سه‌ركۆماری)به گشتپرسی و به ده‌نگی گه‌ل په‌سه‌ند كراوه. ئه‌مه جگه له هێنانه‌وه سه‌ر سندوقی ١٦ی نیسان (رۆژی ئه‌نجامدانی گشتپرسییه‌كه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری توركیا) هیچی دیكه نییه".
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتیشی: "داهاتووی ئه‌م وڵاته به‌و كه‌سانه بونیات نانرێت كه گوێیهكیان له قه‌ندیله و گوێیهكیان له په‌نسیلڤانیایه. به‌ڕێز ئینجه، كه‌سێک به‌تۆی گوتووه كه ئه‌مریكییه. هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه ئه‌مریكی نییه، لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم. تۆ له‌جێی راكردن به‌دوای هه‌ندێک پەڕاوی كه‌م و كورتدا، فه‌تۆ ده‌هێنیته‌وه یان نا؟ تۆ ئه‌مه به گه‌ل بڵێ."