Sangar Hamad Azeez
24 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
لەو بنکەیەی کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەنگی تیاداوە، ئاک پارتی بە بەدەستهێنانی ١٥٨ دەنگ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
ئەنجامی ئەو سندوقەی کە سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان دەنگی لێوەدابوو، ئاشکرا کرا.
لە کۆی ٣٨٥ دەنگدەر ٣٣١ یان دەنگیان داوە لەو ژمارەیەش سێ دەنگ پوچەڵکراوە.
بە پێی ئەو ئەنجامانەی بڵاوکرایەوە، ئاک پارتی بە بەدەستهێنانی ١٥٨ دەنگ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەردۆغان ١٨٨ دەنگ، موحەرەم ئینجە ١٠٣، مەراڵ ئاکشەنەر ٢٣، دەمیرتاش ٩ دەنگ، تەمەل کەڕەموڵڵائۆغڵو و دۆغو پەرینچەک هەریەکەیان سێ دەنگیان بەدەستهێنا.