Barış Yalçınkaya
29 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2023
ئەرزینجان – AA
بەهۆی ئەو باهۆزە توندەی ئەرزینجانی گرتەوە، منارەی مزگەوتێک داڕووخا و زیان بە میچی ژمارەیەک باڵەخانە گەیشت.
ئەو باهۆزە توندەی شارەکەی گرتەوە، دوای نوێژی بەیانی منارەی مزگەوتی ئاکشەمسەددینی لە گەڕەکی یونس ئەمرە رووخاند و منارەکە کەوتە گۆڕەپانی مزگەوتەکە.
بەهۆی باهۆزەکەوە زیان گەیشت بە بەشێک لە میچی ئەو خانووانەی بۆ مامۆستایان دروست دەکرێن و بەشێک لە قرمیتەکانی میچی قوتابخانەی ناوەندی ئەرزینجان کەوتنە خوارەوە. بۆ ئەوەی قرمیتەکان زیان بەو کەس و ئۆتۆمبێلانە نەگەیەنن کە بەو ناوەدا تێدەپەڕن، رێگای ناوچەکە بە رووی هاتوچۆدا داخرا.
بەهۆی باهۆزەکەوە، ژمارەیەک لە زبڵدانەکانی سەر رێگا با بردنی و زیانێکی کەمیش بە میچی ژمارەیەک لە خانووەکان گەیشت.
دانیشتووی ئەرزینجان، گۆکهان یڵماز بە میدیاکارانی راگەیاند، دوای نوێژی بەیانی منارەی مزگەوتەکە داڕووخا، گوتی: "دوای ئەنجامدانی نوێژی بەیانی دەنگێکی بەهێز هات کە هاتینە گۆڕپانەکە بینیمان منارەکە داڕووخاوە. باهۆزەکە لەناکاو هات. سوپاس بۆ خوا هیچ زیانێکمان پێ نەگەیشت".