Serdar Açıl,Muhammet Ali Kemal
05 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا که له باکووری سووریا دێژه‌ی هه‌یه، ژمارەیەکی زۆر شوێنی حه‌وانه‌وه، سه‌کۆی به‌رگریی، ناوه‌ندی فه‌رمانداریی، چه‌ک و ئۆتۆمبیلی چه‌کدارانی داعش کرانه ئامانج و له‌ناوبران. 38 تیرۆریستی سه‌ربه رێکخراوه‌که‌ش کوژران که یه‌کێکیان پله‌ی ئه‌میری هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌لایه‌ن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات که له 24ی ئابی 2016ەوە به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسایشی سنوور له باکووری سووریا ده‌ستی پێکردووه، درێژه‌ی هه‌یه.
له 135ەمین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، گرووپه‌كانی هێزی ئه‌ركی تایبه‌ت كه لە چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێکهاتوون، به‌پشتیوانی بۆردومانی چڕی ئاسمانیی و زه‌مینی، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌لباب. لەو چوارچێوەیەشدا چەندین شوێنی حه‌وانه‌وه، سه‌کۆی به‌رگریی، ناوه‌ندی فه‌رمانداریی، چه‌ک و ئۆتۆمبیلی چه‌کدارانی داعش کرانه ئامانج و له‌ناوبران.
لەو هەڵمەتانەدا کە 74 پێگەی داعش کرانە ئامانج، 20 تیرۆریستی سه‌ربه رێکخراوه‌که‌ش کوژران که یه‌کێکیان پله‌ی ئه‌میری هه‌یه.
هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا لە هەریەک لە ئەلباب، بزاعە، تادیف، قەبرلموکری، سوفلانییە و زەممار، 28 هێرشی ئاسمانییان بۆسەر پێگەکانی داعش ئەنجام دا کە تێیدا چەندین شوێنی حه‌وانه‌وه، سه‌کۆی به‌رگریی، ناوه‌ندی فه‌رمانداریی، چه‌ک و ئۆتۆمبیلی چه‌کدارانی داعش کرانه ئامانج و له‌ناوبران و 18 تیرۆریستی سەربە رێکخراوەکە کوژران.
هاوکات 48 بۆمبی دەستکرد لەلایەن ئەو تیمانەوە پووچەڵکراونەتەوە کە پشتیوانیی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن و لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەشەوە تا ئێستا 2 هەزار و 741 بۆمبی دەستکرد پووچەڵکراونەتەوە و 43 مین بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو، تەقێنراونەتەوە.