ئەردۆغان"ھەرچۆنێک بێ بێپسانەوە بەردەوامی دەدەین بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر"
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لەبارەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی دیاربەکر رایگەیاند "ھەرچۆنێک بێ بێپسانەوە بەردەوامی دەدەین بەم بەرەنگاربوونەوەیە. لەو باوەڕەدام لە کۆتاییدا کۆماری تورکیا بە سوپا، پۆلیس و جەندرمە و ھێزە ئەمنییەکانییەوە لەم کارەیدا سەرکەوتوو دەبێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئه‌و دایكانه‌ی وه‌ك كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر رفاندنی منداڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م لقی دیاربه‌كری هه‌ده‌په گردبوونه‌ته‌وه، رایگه‌یاند: "هیچ گومانتان نه‌بێت له‌وه‌ی ئێمه وه‌ك ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵتانین، چاودێری ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ین".
سەرکۆماری تورکیا ئەدۆغان گوتی: ''(لەگەڵ ئەمریکا لە خۆرھەڵاتی فورات) لە ئێستادا بەشێوەیەکی بەرامبەری ھێلیکۆپتەرەکانمان بەیەکەوە لەرووی لۆجستییەوە ئۆپەراسیۆنێک بەڕێوەدەبەن. لێرەدا زۆر گرینگیی دەدەین بە ھەڵوێستی ئەمریکا دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/یەپەگە. ئایا ئەو ھەڵوێستە ھەیە کە دەیخوازین؟ لە ئێستادا ئەو ھەڵوێستە نییە کە دەیخوازین''.