توركيا, جيهان

ئەردۆغان گوتەیەكی پێشكەش بە كەسوكاری قوربانییانی كریستچێرچ كرد

سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "پێویستە زۆر بەڕوونی بیڵێم، ئەمە رووداوێكی تاكە كەسی نییە. زۆر روون و ئاشكرایە كە رووداوێكی رێكخراوە".

Mümin Altaş, Mohammed Baqi Hussein  | 18.03.2019 - نوێکردنەوە : 19.03.2019
ئەردۆغان گوتەیەكی پێشكەش بە كەسوكاری قوربانییانی كریستچێرچ كرد

Ankara

كریستچێرچ - AA

سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەكانی سەر دوو مزگەوتەكەی نیوزیلاند رایگەیاند "چاوەڕوانین حكوومەتی نیوزیلاند ئەم بابەتە بەجددی وەربگرێت. پێویستە بەسادەیی وەرنەگیرێت وەك چۆن وڵاتانی رۆژئاوا بەسادەیی وەریانگرتووە".

جێگری سەركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای كە لەگەڵ وەزیری دەرەوە، مەولوود چاوشئۆغڵو سەردانی كەسوكاری قوربانییانی پەلامارەكانی كریستچێرچی كردووە لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە سەركۆمار ئەردۆغان-ەوە كرد.

سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێگەی تەلەفۆنەوە گوتەیەكی پێشكەش بە كەسوكاری قوربانییان كرد و وێڕای سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی پەلامارەكان، داوای چاكبوونەوەی بەپەلەی بۆ بریندارەكانیش كرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "پێویستە زۆر بەڕوونی بیڵێم، ئەمە رووداوێكی تاكە كەسی نییە. زۆر روون و ئاشكرایە كە رووداوێكی رێكخراوە. ئەم تیرۆرستە دووجار هاتووەتە وڵاتەكەمانەوە. لە یەكێكیاندا سێ رۆژ ماوەتەوە. جاری دووەمیش 43 رۆژ لە توركیا و وڵاتانی ناوچەكەدا ماوەتەوە و ئێستا یەكە هەواڵگرییەكانمان لێكۆڵینەوە لەو بابەتە دەكەن. چاوەڕوانین حكوومەتی نیوزیلاند ئەم بابەتە بەجددی وەربگرێت. پێویستە بەسادەیی وەرنەگیرێت وەك چۆن وڵاتانی رۆژئاوا بەسادەیی وەریانگرتووە".

سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند كە موسڵمانانی نیوزیلاند و وڵاتانی ناوچەكە هەمیشە برایانن و دەیەوێت لە نزیكترین دەرفەتدا سەردانی نیوزیلاند بكات و لە نزیكەوە چاوی بە كەسوكاری قوربانییان بكەوێت.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın