Abdullah Shukur
12 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی کاسبکارانی لە ناوچەی ئیستیکلەری شاری ئەنقەرە کرد.
ئەردۆغان نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەک گەیشتە شاری ئەنقەرە و پێش ئەوەی بگاتە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، سەردانی دووکانێکی فرۆشتنی تایەی ئۆتۆمبێڵی لە ناوچەی ئیستیکلەر کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ماوەیەک لەو دووکانە دانیشت و گفتوگۆی لەگەڵ فرۆشیار و کڕیارانی ناو دوکانەکە کرد، لە دوای ئەوەی ھاووڵاتیان لە وتەکانیاندا پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون دەربڕی، ئەردۆغان گوتی: "زۆر سوپاستان دەکەم، ھەروەکو چۆن داوامان لە گەل کرد کە برژێنە سەر شەقامەکان لە ١٥ی تەمووز، ئێستاش ئەگەر بڵێین بڕۆن بۆ عەفرین ئەوا گەل ئامادەیە".
ئەردۆغان لەکاتی سەردانەکەیدا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ دوو ھاووڵاتی بە جیا ئەنجامدا.
دواتریش ئەردۆغان لە دووکانەکە لە ژێر ھوتافی پشتیواتی ھاووڵاتیان جیابووەوە و بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتی بەڕێکەوت.