Abdullah Shukur
10 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2018
گوموشھانە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "سەرەڕای ھێرشەکان بۆ سەر ئێمە لە رێگەی دراوی بیانی، ئینشائەڵڵا لە چارەگی دووەمی ئەمساڵیش بەردەوام دەبین لە گەشەکردن و ساڵی ٢٠١٨ بە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە رێوڕەسمێک لە شاری گوموشھانەی ئیستانبوڵ کرد.
ئەردۆغان گوتی: "سەرەڕای ھێرشەکان بۆ سەر ئێمە لە رێگەی دراوی بیانی، ئینشائەڵڵا لە چارەگی دووەمی ئەمساڵیش بەردەوام دەبین لە گەشەکردن و ساڵی ٢٠١٨ بە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکەین".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەوانەی چاوپۆشی لە دەستپێکردنی سەرەتاییترین پرۆسەی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەکەن کە بە دڕندەترین شێوە سەدان ھاووڵاتی ئێمەیان کوشتووە، ناتوانن باسی دیموکراسی لەگەڵ ئێمەدا بکەن. ناتوانێت زمانی ھەڕەشە لە بەرامبەر ئەم گەلە بەکار بھێنێت".
ئەردۆغان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەی دیپلۆماسی گوتی: "چارەسەری کێشەکان بە ھێمنی و دانوستان و دیپلۆماسی دەبێت. بەدەر لەمانە ھەر رێگایەک بەرەو ھەڵدێر دەڕوات".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند: "ئەوانەی کە فەتۆچییە نزمەکانیان لە باوەشی خۆیان گرتووە و، لە ڤێلاکان میوانداریان دەکەن و ھیچ ھەنگاوێک لەبارەیانەوە ناھاوێژن، ناتوانن وانەی دیموکراسی بە ئێمە بدەن".
ئەردۆغان ئاشکراشی کرد کە رێگە نادەن ھیچ کەسێک رێگری لە تورکیا بکات لە گەیشتن بە ئامانجەکانی.
ئەردۆغان گوتیشی: "گفتوگۆم لەگەڵ بەرێز پوتین ئەنجامدا و ئەمساڵیش ژمارەیەکی زۆری گەشتیاری رووسی بەرەو تورکیا دێن. پێموایە نزیکەی شەش ملیۆن گەشتیار لە رووسیاوە دێن. پەیوەندییەکانی نێوان ئێمە زیاتر بەھێز دەکات".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی وڵاتەکەی کرد و گوتی: "کەسانێک بۆ ئەوەی واز لە کورسییەکانیان نەھێنن، گشت یارییەکی سیاسی ئەنجام دەدەن. کەسانێک راستەوخۆ لە دوای داخستنی سندووقی دەنگدان، شەڕ لەسەر پێگە و بەرژەوەندی خۆیان دەکەن. بەڵام ئێمە ھەرگیز بزووتنەوەیەکی لەم جۆرە نین و ناشبین".