Enes Kaplan
01 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2019
قۆنیا - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "لە رۆژەڤی ئێمەدا، پرسی رۆژھەڵاتی فوڕات ھەیە. پێداگرین لەسەر پاککردنەوەی رۆژھەڵاتی فوڕات لە لانەکانی تیرۆر".
ئه‌ردۆغان لە میانی به‌شدارییکردنی له خوانێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی لقی قۆنیای ئاك پارتی له‌ناوه‌ندی كۆنگره‌ی سهلجوقلو به‌ڕێوه‌چوو، وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئەردۆغان باسی له پێشهاته‌كانی سووریا كرد و گوتی: "ئەو پێشھاتانەی لە سووریا و رۆژھەڵاتی دەریای سپی روویانداوە، بۆ وڵاتەکەمان مایەی مان و نەمانە. تورکیا بەھیچ شێوەیەک ناتوانێت لە دوورەوە سەیری ئەم پرسانە بکات".
گوتیشی: "لە رۆژەڤی ئێمەدا، پرسی رۆژھەڵاتی فوڕات ھەیە. پێداگرین لەسەر پاککردنەوەی رۆژھەڵاتی فوڕات لە لانەکانی تیرۆر".
سه‌ركۆماری توركیا باسی له لادانی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په كرد و گوتی: "ده‌وڵه‌ت هیچ کاتێک به ده‌سته‌وه‌ستان سەیری شاره‌وانییه‌كانی ناكات ببنه باخچه‌ی پشته‌وه‌ی تیرۆریستان".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ھیچ کەسێک ناتوانێت ئیرادەی ئەنجامی سندووقەکانی دەنگدان، پێشکەش بە تیرۆر بکات".