Aynur Ekiz
22 کانوونی یەکەم 2021 • نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''تەنانەت ئەو شەپۆلانەی لەگەڵ پەتاکەدا لە ئابووریی جیهانیدا سەری هەڵدا ویسترا بگۆڕدرێت بۆ ئامرازێکی زیادکردنی رێژەی هێرشەکان دژی وڵاتەکەمان''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارێکیدا کە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا پێشکەشی کرد، هیوای خواست بوودجەی ساڵی ٢٠٢٢ کە لە پاش نزیکەی دوو مانگ لە گفتوگۆکردن لە لیژنەی پلان و بوودجەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمان پەسەند کرا، ببێتە مایەی خێر.
سەرکۆماری تورکیا لە گوتارەکەیدا گوتی: "هەڵبژاردنی پێشوەخت لە ئارادا نییە. ئەم وڵاتە وڵاتی یاسایە، هەر رێکەوتێک بۆ هەڵبژاردنی دیاریی کرابێت، لەو رێکەوتەدا هەڵبژاردن دەکرێت".
گوتیشی: "بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕی دراو لە وڵاتەکەمان و کاریگەریی لەسەر ئابووریمان، ئەو پڕۆژەیەی رامانگەیاند، توانیوێتی ئامانجی خۆی بپێکێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە لە هەوڵدان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بازاڕی ئابووریی وڵات بەپێی یاسای خۆی دەجوڵێتەوە و دەڵاڵەکانی بازاڕی ئابووریی دەستیان لە وڵاتی ئێمە دوور بێت.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "تەنها ئەوانەی کە پارەکانیان لە بانکەکانە و ئەوانەی هەناردەکارن سوودمەند نابن، بەڵکو هەموو تاکێکی کۆمەڵگا و هەر هەموو ٨٤ ملیۆنەکە سوودمەند دەبن".
ئەردۆغان باسی لە پاراستنی هاووڵاتییان کرد لە هەر زەرەر و زیانێک و گوتی: "رێگە نادەین هیچ هاووڵاتییەکمان لە بازاڕی بۆرسە و هەڵئاوەساندا، زەرەرمەند بێت".
سەرکۆماری تورکیا سەبارەت بە هاوکاریکردنی جووتیاران رایگەیاند "دەستمان کردووە بە پێدانی یارمەتییەک بەبڕی ٢،٦ ملیار لیرە بۆ جووتیارانمان".
رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها سەبارەت بە تۆرکۆڤاک گوتی: "ئینشائەڵڵا ''تۆرکۆڤاک" دەگاتە هەموو جیهان و هەموو مرۆڤایەتی"
VIDEO