Abdullah Shukur
06 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی وڵاتەکەی گوتی "لە ٢٤ی حوزەیراندا ھەموو بەیەکەوە سەرەتای قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکەین. ٢٤ی حوزەیران دووبارە گەورەترین زلـلە لەوانە دەدەین کە دەیانەوێت ئێمە دابەش بکەن".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان نەخشەرێگای پارتەکەی لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی تورکیا لە شەشەمین کۆنگرەی پارتەکەی لە شاری ئیستانبوڵ راگەیاند.
ئەردۆغان باسی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد و گوتی: "لە عەینولعەرەب تا حەسەکە، لەوێشەوە لە شنگال تا قەندیل ئۆپەراسیۆنەکان تا لەناوبردنی دوایین تیرۆریست بەردەوام دەبێت".
سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەرلسیۆنی لقی زەیتون گوتی "دوایین ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە چالاکی خراون، چوار ھەزارو ٤١٥یە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە لایەنگری دیمەکراسی و ئازادی، گوتیشی "ئەمڕۆش وەک دوێنێ لایەنگری دیموکراسی، ئازادی و بەکارھێنانی ئازادانەی مافەکانین. سبەیش بەو شێوە دەبین، بەڵام ئێمە ھاوکات لایەنگری سەربەخۆی و بەھێزبوونیشین".
ئەردۆغان راشیگەیاند کە بە جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان دەوڵەت بەھێزتر دەبێت و گوتیشی: "بەجیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، پەرلەمان لەسەر یاسادانان و چاودێریکردنی حکوومەت، حکوومەت لەسەر گرتنەبەری رێکاری کاریگەر و دادگاش لەسەر جێبەجێکردنی یاسا بە دادپەروەری، تواناکانیان چڕدەکەنەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ھەر لە باسی سیستمی نوێی تورکیا گوتیشی: "(سیستمی نوێ) تورکیا دڵنیاتر بەرەو ئامانجەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٥٣ و ٢٠٧١ ھەنگاودەنێت".
ئەردۆغان ئاشکراشی کرد کە لەگەڵ جێبەجێکردنی سیستمی نوێ داھاتی نیشتمانی وڵاتەکەی زیاتر دەبێت، لەمبارەیەوە گوتی: "لەبەرئەوەی لەگەڵ سیستمی حکوومەتی سەرکۆماریدا داھاتی نیشتمانی زیاد دەکات، جیاوازیی نێوان گرووپەکانی داھات خێراتر کەمدەبێتەوە".
ئەردۆغان لە درێژەی وتەکانیدا باسی لە بەردەوامی و پێداگری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد و گوتی: "تا ئەم گیانە لەم جەستەیەدا بێت، ھەرگیز لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی پاشگەزنابینەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە سیاسەتی دەرەکی وڵاتەکەی کرد و گوتی: "بنەما سەرەتاییەکانی سیاسەتی دەرەکیمان بەردەوام دەبێت لەسەر "سەربەخۆیی"، "بەرژەوەندی نیشتمانی"، "ئاسایشی نیشتمانی" و "ھەڵوێستی ویژدانی" قبووڵی ناکەین کەس ببێتە ئەفەندی بەسەرمانەوە و ناشبینە ئەفەندی بەسەر ھیچ کەسێکەوە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ھەر لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گوتیشی: "تورکیا لە قۆناغی نوێدا بۆ پاککردنەوەی سنوورەکانی لە رێکخراوی تیرۆریستی، ئۆپەراسیۆنی نوێی وەک قەڵغانی فورات و لقی زەیتون ئەنجامدەدات".
سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی سیستمی نوێی تورکیا گوتی: "کۆتایی بە دەسەڵاتی تاک ھێزی و سیستەمی دواکەوتوویی دەھێنرێت. دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی گەلەکەمان چەندە گرنگە، ھەڵگرتنی بەربەستەکانی بەردەم ئازادی ئایین و ویژدان و دەستەبەرکردنی گەرەنتی ئازادی تاکە کەسی ئەوەندە گرنگە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ھەر لەبارەی ئەو سیستەمە نوێیە گوتی: "لەم سیستمە تازەیەدا کە سیاسەتی دیموکراسی بەدامەزراوە کراوە، سەقامگیری دەبێتە ھەمیشەیی. بە بڕیاری خێرا، رێکاری دوانەکەوتوو و دەسەڵاتی کاریگەر، گەشەی ئابووری خێراتر دەبێت".
ئەردۆغان زیاتر باسی لە ئۆپەراسیۆنی وڵاتەکەی بۆ سەر تیرۆریستان کرد و گوتی "لە عەینولعەرەب تا حەسەکە، لەوێشەوە لە شنگال تا قەندیل ئۆپەراسیۆنەکان تا لەناوبردنی دوایین تیرۆریست بەردەوام دەبێت".
سەرکۆمار ئەردۆغان راشیگەیاند "لەگەڵ ھەر کەسێکدا ئامادەیین لەم رێگایەدا کار بکەین کە جیاوازیە سیاسیی، ئایدۆلۆجی، ئایینی، مەزھەبی و نەژادییەکان بەڕەنگەکانی ژیان ببینێت نەک بە خاڵی جوداکاری و دوژمنایەتی".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "تورکیا دەبێتە ئەکتەرێکی نوێ و بەھێزی نێودەوڵەتی کە دەبێتە جێگەی ھەڕەشەی نوێ، ھەروەھا ھەلی نوێ. بەڵام گرنگ ئەوەیە پارێزگاری لە سەقامگیریی سیاسیمان بکەین و بە سەرکردایەتییەکی سیاسیی بەھێزەوە لەڕێگای خۆمان بەردەوامبین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکراشی کرد کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە بەرھەمھێنانی چەکی خۆماڵی و گوتیشی: "بەردەوام دەبین لە بەرھەمھێنانی چەکی خۆماڵی تا ببین بە ھێزێکی جیھانی. ھەروەک تانکی ئاڵتای، ھێلیکۆپتەری ئەتاک، فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانمان و چەکی سیھا و پیشەسازی بەرگری پێشدەخەین. ئامانجمان وەک تورکیا ئەوەیە کە لە وشکانی، ئاسمانی و دەریایی لە گشت بوارەکاندا ببینە خاوەن سیستەمێکی بەرگری سەد لەسەد خۆماڵی".