Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
21 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2018
بورسا - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەر لە کۆنگرەی ژنانی پارتەکەی لە بورسا، گوتارێکی پێشکەشی هاووڵاتییان کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە، رایگەیاند "ئۆپەراسیۆنی زەمینی بەردەوامە و وەستان نییە، بەڵام ئێستا چەند هەواڵێکم پێ گەیشت. کەجەکە و هەدەپە بانگهێشتی خەڵک دەکەن بۆ سەر شەقام و ئێستا لە دیاربەکر کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەبەستن. کەسیان دەست نەکەوتووە، بەڵام با (لە ئێستاوە) ئەوە بڵێم ئێستا هەنگاو بە هەنگاو چاودێری دەکرێن. ئەی هەدەپە، ئەی کەجەکە، ئەی پەکەکە لە کوێ بێنە گۆڕەپان بزانن هێزە ئەمنییەکانمان لەسەر سەرتانن".
سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی بانگەوازی هەدەپە و کەجەکە بۆ چوونە سەرشەقام رایگەیاند ''ئێمە بە هەڵوێستێکی میلـلی و ناوخۆییەوە، ئۆپەراسیۆن دەکەینە سەر ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر سنوورەکانی وڵاتمان، ئێوەش لەناوخۆدا لێمان دەدەن وانییە؟ هەروەک چۆن ئەوانەی شاخمان لە کونەکان دەرکردبێت، ئاواش ناهێڵین ئێوە بچنە مەیدانەکان".
رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند "ئینشائەڵڵا لەماوەیەکی زۆر کورتدا ئەم ئۆپەراسیۆنە تەواو دەکەین".