Çiğdem Alyanak,Adem Demir,Kübra Kara,Abdullah Shukur
14 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، بەپێی ئەو تابلۆیەی دەرکەوتووە، دیارە کە ئامانجی تورکیا لە دەستەبەرکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 تەنھا پاراستنی ئاشتییە لە خاکی خۆی و ناوچەکەی. گوتیشی: "ئێمە بە کڕینی S-400 ەکان خۆمان بۆ جەنگ ئامادە ناکەين. ھەوڵی ئەوە دەدەین ئاشتی و ئاسایشی نەتەوەیی خۆمان بخەینە ژێر گەرەنتییەوە. ئامانجی گشت ھەنگاوەکانمان لە پێشخستنی بەرگری پیشەسازی ھەمان شتە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ بەڕێوەبەری دەزگاکانی راگەیاندن و ژمارەیەک نووسەر و ئاکادیمیناس لە کۆشکی وەحدەددین کۆبووەوە.
ئەردۆغان لە دوای نیشاندانی فلیمی ناساندنیS-400، گوتارێکی پێشکەش کرد و سوپاسی دەزگانی راگەیاندنی کرد بەھۆی ئەو ھەڵوێستەی لە پرسی دەستەبەرکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 نیشانیانداوە کە مافێکی رەوای سەروەری و ئاسایشی نیشتمانی تورکیایە.
ئەردۆغان باسی لەوەشکرد کە تورکیا بۆ کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی داواکاری پێشکەش بە ئەمریکا کردووە و گوتیشی: "چەندین جار ئەم پرسەمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا بە تایبەتی سەرۆکی ئەو کاتە، بەڕێز ئۆباما باس کردووە. زۆریش پێداگریمان لێ کرد. بە داخەوە بە بیانووی ئەوەی کۆنگرێس رێگەی نەداوە، ئەو کات سیستەمی پاتریۆتیان بە ئێمە نەفرۆشت. لەو رۆژەوە تا ئێستا ئەم پێداگرییەمان بەردەوام بوو بەڵام هەر نەیانفرۆشت".
ئەردۆغان باسی لەوەشکرد کە پارچەکانی بەشێک لەو سیستەمانەی بەرگریی ئاسمانی کە پێشتر لە تورکیا بۆ ماوەیەکی کاتی جێگیر کرابوون، لێ کراوەتەوە و رەوانە کراون. گوتیشی: "لە دوای کۆبوونەوەی دوور و درێژ و سەخت لەگەڵ رووسیا لەبارەی کڕینی S-400، رێککەوتین. بە دڵنیاییەوە پرسی پێدانی پارە بە قیست و ھاوبەشی لە بەرھەمھێنان لەم رێککەوتنەدا دانوستانی لەسەر کراوە".
- "له رۆژهه‌ڵاتی فوراتیش كۆتایی رێڕه‌وی تیرۆر داده‌خه‌ین"
ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه كه به‌ڕوونی به لایه‌نه‌كانی راگه‌یاندووه، خاڵه‌كانی چاودێری له ناوچه‌كه‌دا، پێویسته له‌جێی به‌رپه‌رچدانه‌وه له حاڵه‌تی به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌كانی رژێمدا، چاره‌سه‌ر بدۆزنه‌وه و باسیشی له دۆخی باكووری عێراق كرد.
سەرکۆماری تورکیا وه‌بیریهێنایه‌وه ئێستا له باكووری عێراق ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه درێژه پێده‌ده‌ن كه ساڵی 1984 بۆ بنه‌بڕكردنی سه‌رچاوه‌كانی په‌لامار دژی توركیا دهستپێكرابوون.
ئەردۆغان گوتی: "وه‌ك ده‌زانن ئۆپه‌راسیۆنی چنگ و چنگ- 2 كه له‌ئێستادا سه‌ركه‌وتووانه به‌رده‌وامه. باوه‌ڕم وایه له كۆتایی ئه‌م قۆناغه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌ترسی به‌ناوی قه‌ندیل نامێنێت. له شنگال هه‌وڵیاندا جێگره‌وه‌ی قەندیل دروست بكه‌ن. ئێستا ئه‌وێش پاككراوه‌ته‌وه. نه‌یانتوانی له‌مه‌شدا سه‌ربكه‌ون. هیواخوازین سه‌رنه‌كه‌ون. به‌م جۆره كۆتایی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و رێڕه‌وی تیرۆرکە ده‌یانه‌وێت له رۆژهه‌ڵاتی فورات دروستی بكه‌ن، داده‌خه‌ین".
- "ئێمه به كڕینی S-400 خۆمان بۆ جه‌نگ ئاماده ناكه‌ین"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی، "بەپێی ئەو تابلۆیەی دەرکەوتووە، دیارە کە ئامانجی تورکیا لە دەستەبەرکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 تەنھا پاراستنی ئاشتییە لە خاکی خۆی و ناوچەکەی. ئێمە بە کڕینی S-400 ەکان خۆمان بۆ جەنگ ئامادە ناکەين. ھەوڵی ئەوە دەدەین ئاشتی و ئاسایشی نەتەوەیی خۆمان بخەینە ژێر گەرەنتییەوە. ئامانجی گشت ھەنگاوەکانمان لە پێشخستنی بەرگری پیشەسازی ھەمان شتە".