ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "کێ دەڵێت 'نەخێر'؟ قەندیل 'نەخێر' دەڵێت. پەکەکە و کادرۆی بەرپرسانی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز 'نەخێر' دەڵێن. روونکردنەوەکان بەم ئاراستەیەیە (نەخێر). پێغەمبەری خۆشەویستمان لە فەرمودەیەکی دەفەرموێت 'تاک لەگەڵ خۆشەویستەکانی پێکەوەیە'. ئەگەر گەیشتبینە ئەو خاڵەی کە لەگەڵ ئەمانە جموجۆڵ بکەین، وەی لە حاڵمان. ئەمانە نایانەوێت وڵات دابەش بێت؟ ئەمانە ئەی نایەوێت خوێنڕێژی بێتە ئاراوە؟"
ئەردۆغان لە رێوڕەسمی کردنەوە کۆمەڵە پرۆژەیەک لە شاری ئیستانبوڵ گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە پەکەکە بە گشتپرسییەکەدا نەخێر دەڵێت و رایگەیاند: "کێ دەڵێت 'نەخێر'؟ قەندیل 'نەخێر' دەڵێت. پەکەکە و کادرۆی بەرپرسانی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز 'نەخێر' دەڵێن. روونکردنەوەکان بەم ئاراستەیەیە (نەخێر). پێغەمبەری خۆشەویستمان لە فەرمودەیەکی دەفەرموێت 'تاک لەگەڵ خۆشەویستەکانی پێکەوەیە'. ئەگەر گەیشتبینە ئەو خاڵەی کە لەگەڵ ئەمانە جموجۆڵ بکەین، وەی لە حاڵمان. ئەمانە نایانەوێت وڵات دابەش بێت؟ ئەمانە ئەی نایەوێت خوێنڕێژی بێتە ئاراوە؟ بینیتان ویستیان چی لە ناوچەکانی باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو و رۆژھەڵاتی ئانادۆڵۆیان بکەن، بەڵام ھەرچییەک بکەن، ئەوێمان لێیان تەسک کرد و تەسکی دەکەینەوە. بۆ چیای تەندورەک، جوجی و دۆڵی بەستلار و بۆ ھەر کوێیەک بچین، پۆلیس، سەرباز و گوندپارێزەکانمان لەوێدا دەبن. ئەوێیان لێ تەسک دەکەینەوە. ئەی لە ١٥ی تەمووز ئەمانە لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی یەکیان نەگرت و نەیانویست قڕمان بکەن؟ ٢٤٩ شەھید و دوو ھەزار و ١٩٣ بریندارمان ھەیە. ئینشەڵڵا فاتورە و وەڵامی ١٥ی تەمووز لە ١٦ی نیسان بەمانە دەدەن و باجەکەی دەدەنەوە. ئامادەی ئەمەن؟ بەڵێ. بەڵێ ئاشتییە، بەڵێ خۆشەویستیە".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "دیمەنە دێرینەکانی تورکیا، مایەی داخ و حەسرەتی کودەتاچییەکانە، مایەی حەسرەتی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و ئەو ھێزە شەڕانگێزانەیە کە دەیانەوێت وڵاتەکەمان بەچۆکدا بھێنن. ئێمە ھەرگیز بەدیمەنێکی لەوجۆرەی تورکیا قایل نین. ئارەزوومەندی تورکیایەکی مەزنین لەگەڵ گەلەکەماندا. ئارەزوومەندی تورکیایەکی بەھێزین لەگەڵ گەلەکەماندا. ئارەزوومەندی تورکیای سەرکردەین لەگەڵ گەلەکەماندا. ئارەزوومەندی تورکیایەکین کە ئاستی لەسەروو شارستانێتییە ھاوچەرخەکانەوە بێت. لەبەر ئەوە پێویستە ھەر ھاووڵاتییەکمان زۆر بەباشی ئەوە بزانێت لە رۆژی ١٦ی نیساندا کە دەچێتە سەر سندوق، بزانێت ئەو دەنگەی کە دەیدات، چ مانایەکی ھەیە''.
ئەردۆغان لە درێژەدا گوتیشی: "ئیدی کۆتایی بە ھاوپەیمانێتییەکان و ئەوانەی رێگە بۆ قەیرانەکان خۆش دەکەن دێت. ئەو کێشانەی دەبوونە ھۆی ململانێ و دەمەقاڵێ لەنێوان سەرکۆمارەکان و سەرۆکوەزیرەکان بەجێ دەھێڵین. ماوەی سەرۆکوەزیران و پەرلەمان بۆ پێنج ساڵ دیاری دەکرێت و بەمجۆرە ئاسایش دەستەبەر دەکرێت. بەڵام ئەگەر سەرکۆمار سەرکەوتوو بێت و خۆشەویست بێت لەوانەیە بۆ پێنج ساڵی دیکەش دەسەڵاتەکانی پێ بدرێتەوە".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: 'چیتر تورکیا ناتوانێت لەرێگەی ئەو سیستمەی بەڕێوەبردنەوە کە ئێستا ھەیە، بەردەوام بێت. سووربوون لەسەر سیستمی ئێستا واتە 'با ئەم وڵاتە ھەمیشە کراوە بێت بەڕووی ھەڕەشەی کودەتاکاندا'. بەرگرییکردن لە سیستمی ئێستا، واتە جێھێشتنی تورکیا بۆ گیردەبوون بە قەیرانە ئابوورییەکانەوە. بەرگرییکردن لەو سیستمی بەڕێوەبردنەی کە ئێستا ھەیە، واتە نەویستنی سەرکەوتنی خەباتی ئەم وڵاتە لەبەرامبەر رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا. گوتی ئەوەی 'کە بەو جۆرە ھاتووە و با ھەرواش بەردەوام بێت'، واتە زانینی ئەو گەلە بە شایستەی ھەموو ستەمێک، ھەموو نەبوونی و نەدارییەک ''.
ئەردۆغان ھەروەھا رایگەیاند: "١٦ی نیسان رۆژی لێپرسینەوەیە لە ١٥ی تەمووز. سەرنج بدەن ئەوانەی بە 'نەخێر' دەنگ دەدەن لەگەڵ ھەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووزن. ئێستا سەرنجی ئەوە بدەن لە قەندیلەوە ھەواڵ دەنێرن فەتۆ لە پەسنیلڤانیاوە ھەواڵ دەنێرێت دەڵێن بە 'نەخێر' دەنگ بدەن. ئەوە بزانن ئەوانەی بە نەخێر دەنگ دەدەن پشتگیری رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن".
news_share_descriptionsubscription_contact

