Zafer Fatih Beyaz
10 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2022
ئەنقەرە-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "قەبارەی بازرگانی نێوان تورکیا و کازاخستان ساڵی رابردوو، بەراورد بە ساڵی پێشتر، لەسەدا ٥٨ زیادی کردووە و لە ٥،٣ ملیار دۆلار لایداوە. بەوشێوەیەش لە ماوەیەکی کەمدا ئەو ئامانجە کە دیارییمان کردبوو، و بریتی بوو لە پێنج ملیار دۆلار، تێمان پەڕاندووە. ئێستا ئێمە پشتیوان بە خوا لەرێگەی ئەو ھەنگاوانەی دەیھاوێژین دەگەینە ئامانجی ١٠ ملیار دۆلار".
دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری کازاخستان، قاسم جۆمەرت تۆکایێڤ، لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان ئەنجامدرا و پاشان رێوڕەسمی واژووکردنی ژمارەیەک رێککەوتننامەی جۆراوجۆر سازکرا.
دوا رێوڕەسمەکە، رەجەب تەیب ئەردۆغان و قاسم جۆمەرت تۆکاێڤ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان سازکرد.
ئەردۆغان لەبارەی قەبارەی بازرگانی نێوان تورکیا و کازاخستان رایگەیاند: "قەبارەی بازرگانی نێوان تورکیا و کازاخستان ساڵی رابردوو، بەراورد بە ساڵی پێشتر، لەسەدا ٥٨ زیادی کردووە و ٥،٣ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە. بەوشێوەیەش لە ماوەیەکی کەمدا ئەو ئامانجە کە دیارییمان کردبوو، و بریتی بوو لە پێنج ملیار دۆلار، تێمان پەڕاندووە. ئێستا ئێمە پشتیوان بە خوا لەرێگەی ئەو ھەنگاوانەی دەیھاوێژین دەگەینە ئامانجی ١٠ ملیار دۆلار".
دواتر سەرکۆماری کازاخستان، قاسم جۆمەرت تۆکایێڤ سەبارەت بە گرنگی تورکیا بۆ وڵاتەکەی رایگەیاند: "تورکیا ھاوبەشێکی ستراتیجی زۆر گرنگە بۆ کازاخستان".
ھەروەھا سەبارەت بە دیدار و کۆبوونەوەکانیان لە تورکیا، گوتی: "لە کۆبوونەوەکاندا دۆکیومێنتی بازرگانی کە بڕەکەی یەک ملیار دۆلار دەبێت، واژوو دەکرێت".