Suat Salgın
11 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2022
بالکەسیر - AA
لە کەناراوەکانی قەزای ئایڤاڵک سەربە پارێزگای بالکەسیر، ٧٥ کۆچبەری نایاسایی کە لەلایەن هێزهكانی یۆنانەوە ناچارکرابوون رووبکەنەوە ئاوهكانی تورکیا، رزگارکران.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە دوای گەیشتنی زانیاریی سەبارەت بە بوونی گرووپێک کۆچبەری نایاسایی لەسەر بەلەمێک لە نزیک کەناراوەکانی قەزای ئایڤاڵک، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانیان رەوانەی شوێنەکە کردووە.
تیمەکان ٧٥ کۆچبەری نایاساییان رزگاركردووه کە لەسەر بەلەمێک بوون و لەلایەن هێزهكانی یۆنانەوە ناچارکرابوون رووبکەنەوە ئاوهكانی تورکیا.
دوای تەواوبوونی رێکاری یاسایی لەبارەیانەوە، کۆچبەرەکان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی کۆچی پارێزگاکە کران.