Özcan Yıldırım,Muhammet Ali Kemal
11 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2017
بەلگراد - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە سربیا لەبەردەم باڵەخانەی شارەوانیی نۆڤی پازاردا گوتارێکی پێشکەشی دانیشتوانی شارەکە کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا رایگەیاند ''هەروەک چۆن ئەو چەتە ناپاکەی پێی دەڵێن فەتۆ لە وڵاتەکەمان ریشەکێشمان کردن لە وڵاتانی بەلقانیش ریشەکێشیان دەکەین''.
هاوکات هەزاران هاووڵاتیی لە شارە جۆراوجۆرەکانی سربیاوە بە مەبەستی بینینی ئەردۆغان روویان لە نۆڤی پازار کردبوو، شەقام و کۆڵانەکانی شارەکەیان پڕکرد.
سەرکۆماری تورکیا دوای تێپەڕینی حەوت ساڵ سەردانی نۆڤی پازار دەکات و لە لایەن هاووڵاتییانەوە بە بەرزکردنەوەی پۆستەر و لافیتەی ''بەخێربێیت بۆ نۆڤی پازار'' پیشوازیی لێکرا.