Sangar Hamad Azeez
07 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2016
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەبارەت بە تەقینەوەکەی ئیستانبوڵ زانیاری وەرگرت.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی ناو سەرۆکایەتی کۆمار وەرگیراون، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەبارەی تەقینەوەکەی ئیستانبوڵ، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندی بە وەزیری ناوخۆ ئەفکان ئالا-وە کرد و زانیاری لەسەر رووداوەکە لێ وەرگرت.
هەروەها ئەردۆغان پەیوەندی بە پارێزگاری ئیستانبوڵ واسیپ شاهین-ەوە کرد و زانیاری لەسەر رووداوەکە وەرگرتووە و لە نزیکەوە چاودێری رووداوەکان دەکات.
سەرکۆماری تورکیا وێڕای ئیدانە کردنی رووداوەکە، سەرەخۆشی خۆی لە خانەوادەی قوربانیانی تەقینەوەکە کرد و هیوای چاکبوونەوەی بە پەلەی بریندارانی خواست.