Salih Bilici
30 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مان گوتارێكی پیشكه‌ش كرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەگەر تورکیا لە ١٥ ساڵی دواییدا لە بواری پیشەسازی بەرگریدا ئەو بازەی نەدایە، ئەمڕۆ نەک تەنها ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، بگرە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری لەناوخۆی سنوورەکانیدا پێ بەڕێوەنەدەچوو. سوپاس بۆ خوا وڵاتەکەمان ئێستا خاوەنی بەرهەمێکی شەش ملیار دۆلاری و توانای هەناردەی دوو ملیار دۆلاریی هەیە لەبواری پیشەسازی بەرگریدا، بەڵام پارتی گەلی کۆماریی ئاگاداریی ئەمە نییە".
سه‌باره‌ت به سوپای سووریای ئازاد سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ھێزێکە کە بۆ پاراستنی نیشتمانی خۆیان پێکھێنراوە و پێکھاتەیەکە ھەروەک ھێزی بەرگری میلـلی ئێمە لە شەڕی رزگاریخوازی دایە و ئێمە پشتیوانیان لێ دەکەین".
سه‌باره‌ت بە ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون سەرکۆماری تورکیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ناوه‌ستین تا ئه‌و كاته‌ی به‌ته‌واوه‌تی مه‌ترسی تیرۆر له سنووره‌كانمان ناهێڵین و خوشك و برایانی سووریمان له وڵاته‌كه‌ماندا كه هێشتا سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزارن له ئارامیدا ده‌گه‌ڕینه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. جێهێشتن و جێنه‌هێشتنی ئه‌و شوێنانه‌ی تیرۆریستانی لێیه ئه‌وانه ده‌یزانن كه له‌وێن. وه‌ك ئه‌وه‌ی به روون و ئاشكرایی رامانگه‌یاندووه بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه كێ هه‌یه و نییه له پاڵیاندا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر له‌ناوبردنی تیرۆریستان".