Muhammet Ali Kemal
26 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی کۆبوونەوەی 29ەمی موختارەکاندا کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەچوو، گوتارێکی پیشکەش کرد و رایگەیاند: "ئه‌مڕۆ ته‌ماشا ده‌كه‌م هه‌ندێك له رۆژنامه‌كان نووسیویانه، ئه‌ردۆغان گوتی میساقی میللی و گۆمه‌كه‌ی شڵه‌قاند. من نه‌مگوت، مێژوو به‌م جۆره تۆماری كردووه. ئایا راستییه‌كی له‌م جۆره له‌بیرده‌كه‌ین كه چووه‌ته ناو تۆماری مێژووه‌وه؟ نابێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین؟ ئێمه چاومان نه‌بڕیوه‌ته خاكی هیچ وڵاتێك. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئێمه دژی ئه‌وانه‌ین كه چاویان بڕیوه‌ته خاكی ئه‌و وڵاتانه و براكانمان له‌وێ دووچاری شه‌ڕی نوێی مه‌زهه‌بی و نه‌ژادیی ده‌كه‌ن. ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌مه ئه‌نجامبده‌ین".
ئەردۆغان هەروەها گوتی: ''بەدڵنیاییەیەوە تورکیا بەشداردەبێت لەهەر پێشهاتێک کە لەسووریا و عێراق رووبدات. سوورین لەسەر ئەوەی چ لەبەرەنگارییاندا لەبەرامبەر رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا و ئەگەر پێویستیشی کرد لەسەر ئاستی دیپلۆماسی و هێزی سەربازیی پشتیوانیی لە خوشک و براکانمان لەوێ بکەین''.
سەرکۆماری تورکیا سەبارەت بە منبج رایگەیاند ''سوورین لەسەر ئەوەی لەکورتترین کاتدا منبج لە پەیەدە پاکبکەینەوە''.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەوان هیچ دوژمنایه‌تی، بڕیاری پێشوه‌خته و ئاڵۆزییان له‌گه‌ڵ كه‌س نییه و، گوتی: ''ده‌ستی هه‌ر كه‌سێك ده‌گرین ده‌ستی دۆستایه‌تیمان بۆ درێژ بكات. وه‌ك وڵاتان و گه‌لانی دۆستی بەلقان، ئاسیای ناوه‌ڕاست، باشووری ئاسیا و ئه‌فریقا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سڵ ناكه‌ینه‌وه له ده‌رهێنانی نینۆكی ئه‌وانه‌ی پهنچهمان بۆ درێژده‌كه‌ن".