Mazın Asad
10 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2017
مۆسکۆ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان:"ھەماھەنگیکردن لە نزیکەوە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، گرنگییەکی زۆری ھەیە. ھەروەک ئەو ھەڵوێستە پێداگرییەی دژی داعش لە سووریا نیشانی دەدەین، پێویستە بەرامبەر بە رێکخراوی دیکەی تیرۆریستیش نیشانی بدەین. بۆیە بە تایبەتی چاوەڕێ دەکەین، دەستبەجێ کۆتایی بە چالاکییەکانی پەیەدەی باڵی پەکەکە لە مۆسکۆ بێت".
ئەردۆغان لە دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ھەماھەنگی نێوان تورکیا و رووسیا، گوتەیەکی لە کۆشکی کریملن پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە کەمێک لەمەوبەر لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین تاوتوێ پرسی سووریا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان کرد و گوتیشی: "لە پێناو وەستاندنی خوێنڕێژی و دابینکردنی سەقامگیری لە سووریا، گشتمان بەرپرسیارێتی گرنگمان لەسەر شانە. لایەنە پەیوەندیدارەکانمان لە ماوەیەکی کورتدا راوێژ لەسەر ئەو پرسە دەکەن. ھەروەک ئەو ھەڵوێستە پێداگرییەی دژی داعش لە سووریا نیشانی دەدەین، پێویستە بەرامبەر بە رێکخراوی دیکەی تیرۆریستیش نیشانی بدەین. بۆیە بە تایبەتی چاوەڕێ دەکەین، دەستبەجێ کۆتایی بە چالاکییەکانی پەیەدەی باڵی پەکەکە لە مۆسکۆ بێت".
ئەردۆغان لە درێژەدا گوتیشی: "ئاگادارن کە چ بایەخێک بە بابەتی بەرەنگاربوونەوە دژی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی دەدەین. لەوبارەیەوە بەھۆی ھەستیارتیتان، سوپاستان دەکەین، بەڵام پێویستە ئەوە لە ھۆشمان دەرنەکەوین کەوا ئەم رێکخراوە لە ژێرناوی دیکە و بە نھێنی لە گشت بوارەکاندا بە باشی چالاکییەکانی بەڕێوە دەبات. پێموایە ھەنگاوی پێویست لەبارەی ئەو دامەزراوە و کەسانەی لە مۆسکۆ و ساتا بێترسبورگ دەنرێت کە پەیوەندییان بەو رێکخراوە ھەیە".