Ramal Mahmood
10 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2017
ئیستانبوڵ – AA
لە ئاکامی بەریەککەوتنی پاسێکی بچووک و بارهەڵگرێک لە ناوچەی توزڵای ئیستانبوڵ ٢٧ کەس بریندار بوون کە برینی چوار کەسیان سەختە.
بەپێی زانیارییەکان لە شەقامی قیڕتاوکراوی کۆنی ئەنقەرا لە کاتێکدا پاسێکی بچووکی کرێکارهەڵگر بەرەو شەقامی ئیستانبوڵ پاڕک بەڕێ کەوتبوو لەگەڵ بارهەڵگرێک لە نزیک ئەندەرپاسی تێم خۆیان بە یەکدا کێشا.
دوای ئاگادارکردنەوەی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لە رووداوەکە لەلایەن هاووڵاتییانەوە، ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و تیمی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کران.
لە رووداوەکەدا ٢٧ کەس برینداربوون کە برینی چواریان سەختە، برینداران لە رێگەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە گەیەنرانە نەخۆشخانەکان.