Zafer Fatih Beyaz,Serdar Açıl
25 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2019
ئەنقەرە-AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان سکاڵای تۆمار کرد بەرامبەر سەرنووسەری گۆڤاری لا پۆنت، ئەتینە گەرنەڵ و نووسەر رۆماین گەبەرت.
پارێزەری سەرکۆماری تورکیا، حسێن ئایدن داواکارییەکی ١١ لاپەڕەیی دایە سەرۆکایەتی داواکاری کۆماریی ئەنقەرە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە گۆڤارەکە لە ژمارەی ٢٤ی تشرینی یەکەمدا لەسەر بەرگەکەی وێنەیەکی ئەردۆغانی بەکارهێناوە و بە فەڕەنسی سوکایەتی پێکردووە.
لە سکاڵاکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەپێی ماددەی ٢٩٩ لە یاسای سزادانی تورکی ژمارە ٥٢٣٧، بەتۆمەتی"سوکایەتی کردن بە سەرکۆمار" داوای سزادان کراوە لەبەرامبەر ئەو کارەدا.
لە سکاڵاکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئەو دەستەواژانەی بەکاریان هێناوە ناچێتە چوارچێوەی ئازاد بیروڕا و رادەربڕینەوە و ناکرێت وەک تێڕوانینێک یان مشتومڕێکی سیاسیی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
لەکۆتایی سکاڵاکەدا هاتووە کە نووسینەکانی تۆمەتباران، ئەتینە گەڕنەل و رۆماین گوبەرت، ناموس، شکۆمەندی و رێزی سەرکۆمار ئەردۆغانیان کردۆتە ئامانج و داواشکراوە کە دۆسیەیەکی گشتی لەسەریان بکرێتەوە.