ئەردۆغان: "بەڕێوەبردنی قودس لەلایەن لیژنه‌یه‌ك کە لە نوێنەری ھەرسێ ئایینەکە پێک‌بێت راستترین و گونجاوترین رێگا دەبێت"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئامادەى پێشكەشكردنى هەموو جۆرە پاڵپشتييەكى سياسیى و سەربازيین لە بابەتى ئەو هەنگاوە نێودەوڵەتييانەى كە بۆ شادبوونەوەى قودس بە ئازادييەكەى و پاراستنى فەڵەستينييەكان لە هێرشەكان، بهاوێژرێت".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، ئاشكرایكرد ئامادەى پێشكەشكردنى هەموو جۆرە پاڵپشتييەكى سياسیى و سەربازيین لە بابەتى ئەو هەنگاوە نێودەوڵەتييانەى كە بۆ شادبوونەوەى قودس بە ئازادييەكەى و پاراستنى فەڵەستينييەكان لە هێرشەكان، بهاوێژرێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌كرد هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و غه‌ززه له سالی ٢٠٠٨ه‌وه، هیچ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند: "ئیسرائیل له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا په‌لاماری رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیی دا كه هاوكاریی له وڵاته‌كه‌مانه‌وه بۆ فه‌ڵه‌ستین ده‌برد، به‌و كاره‌شی جارێكی دیكه ئه‌وه‌ی نیشاندایه‌وه كه یاسا ناناسێت. ئەمانە ئەوەندە بكوژن كە منداڵى ٥-٦ ساڵان دەكوژن، ژنان به‌سه‌ر زه‌ویدا پەلكێش دەكەن و دەكوژن، كەسانى بەساڵاچوو دەكوژن. ئەمانە هاوشێوه و نموونەيان نييە".
سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه‌كرد كه راگه‌یاندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌وه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته خوێنمژه تامه‌زرۆیی بۆ رشتنی خوێن زیاتر بێت.
- "ئیسرائیل ده‌وڵه‌تی تیرۆره"
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی كه لە لایەکەوە دەست بۆ پیرۆزی قودس درێژدەكات و لە لایەکی دیکەوە بێ ویژدانانە سڤیلەکانی غەززە و باڵەخانەی زه‌به‌لاح کە گرووپی میدیاکانی تێدا نیشتەجێیە بۆردوومان دەکات و ته‌ختی ده‌كات، ئەوە ده‌وڵه‌تی تیرۆر، ئیسرائیلە. ئیسرائیل خۆی له‌وه‌ش ناپارێزێت كه به‌ره‌نگاریی فه‌ڵه‌ستییه‌كان كه به‌رگریی له خۆیان ده‌كه‌ن بكاته بیانووی سته‌مه‌كه‌ی. ئیسرائیل به بۆردوومان، ده‌ستڕێژ و شێلان به ئۆتۆمبیل، ده‌یان منداڵی بێتاوانی كوشتووه، و ماڵی سه‌دان سڤیلی رووخاندووه. ئه‌وانه‌ی كه ده‌یان هه‌زار خێزانی فه‌ڵه‌ستینی نابینن كه له ئه‌نجامی گێچه‌ڵی به‌رده‌وام ناچار به كۆچكردن كراون، هه‌وڵده‌ده‌ن له‌رێگه‌ی بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاڕاسته‌ی ته‌لئه‌بیب كراون، لێڵی بخه‌نه سه‌ر ویژدانی مرۆڤایه‌تی".
ئەردۆغان گوتیشی: "چه‌ند مووشه‌كیان ئاڕاسته كردووه؟ چ شتێك له‌ناوچووه له ئه‌نجامی مووشه‌كه‌كان؟ ئه‌مه‌ش روونبكه‌نه‌وه به‌ڵام ئێوه هێزی له راده‌به‌ده‌ر به‌كارده‌هێنن و به فڕۆكه‌ی جه‌نگیی بۆمب به‌سه‌ر غه‌ززه‌دا ده‌بارێنن. ئایا غه‌ززه فڕۆكه‌ی جه‌نگیی هه‌یه؟ نییه‌تی. لای ئێوه‌ش ژماره‌ی بێ‌شومار فڕۆكه‌ی جه‌نگیی هه‌یه. به‌وانه لێیان ده‌ده‌ن. به چ شتێك كێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن؟ من له ئێستادا له ئه‌نقه‌ره‌وه روو له سه‌رجه‌م جیهان ده‌كه‌م و ده‌ڵێم، ده‌مه‌وێت ئه‌وه وه‌بیربهێنمه‌وه. ئەوانەى كە بایه‌خ بە كوژرانى منداڵانى فەڵەستين به‌هۆی بۆمبەكانه‌وه نادەن، تووشى شۆک دەبن لە بەرامبەر ترسانى منداڵانى ئيسرائيل لە دەنگى مووشەكەكان".
- "٨٤ ملیۆن هه‌موو پێكه‌وه ئێشكگریی قودس درێژه پێده‌ده‌ین"
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر فرۆشتنی چه‌ك به ئیسرائیل نیشانداوه و رایگه‌یاند: "بەڕێز بايدن، لە بەناو كۆمەڵكوژیى ئەرمەنييەكان لە ریزی ئەرمەنييەكاندا راوەستا. بەداخەوە ئێستاش لەو رووداوانەى كە بەشێوەيەكى ئێجگار ناڕێژه‌یی هێرش دەكرێتە سەر غەززە و بووەتە هۆى شەهيدبوونى سەدان هەزار كەس، ئێوە بەو دەستە خوێناويانەتان مێژوو دەنووسنەوە. ئەمڕۆ دووبارە ئه‌وه وەبيردەهێنمەوە، ٨٤ مليۆن هەموو پێكەوە بەردەوام دەبين لە ئێشكگرى قودس، بەردەوامى پێدەدەين".
سه‌باره‌ت به ئه‌ورووپاش سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "نەفرەت لە دەوڵەتى نەمسا دەكەم كە ئاڵاى ئيسرائيلی لەسەر باڵەخانەى ئەنجوومەنى وەزيران بەرزكردەوە. هه‌ڵواسینی ئاڵای ده‌وڵه‌تی تیرۆر به باڵه‌خانه‌یه‌كی فه‌رمیی له‌و شێوه‌یه‌دا، به مانای ئه‌وه دێت كه پێشبینی ژیانێك له‌گه‌ڵ تیرۆر ده‌كه‌ن. رەنگە دەوڵەتى نەمسا هەوڵى ئەوە بدات باجى كۆمەڵكوژكردنى جووەكان به‌ده‌ستی خودی خۆی، بخاتە ئه‌ستۆی موسڵمانان. هه‌روه‌ها ئەو وڵاتانەی دیکە کە پاڵپشتی کردارەکانی ئیسرائیل دەکەن لە قودس و غەززە، ده‌بنه هاوبه‌شی گوناھی بکوژانی منداڵان، بە رووڕەشی ئەو تاوانەی کە لە دژی مێژوو و مرۆڤایەتیی ئەنجامیانداوە یاددەکرێنەوە".
راشیگه‌یاند: "لەو بڕوايەداين، له‌و خاڵه‌ی كه ئێستا تێیداین، چيتر بابەتى قودس پێويستى بە رێكخستنه‌وه‌یه‌كی جياوازتره".
- "بانگه‌واز ده‌كه‌ین بۆ هاویشتنی هه‌نگاوی كرده‌یی"
سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ رابه‌ری كاسۆلیكه‌كانی جیهان، پاپا فره‌نسیس ئه‌نجامداوه و رایگه‌یاند: "بەڕێوەبردنی قودس لەلایەن لیژنه‌یه‌ك کە لە نوێنەری ھەرسێ ئایینەکە پێک‌بێت، راستترین و گونجاوترین رێگا دەبێت بۆ دۆخی ئەمڕۆ. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌و شاره دێرینه‌دا ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی هه‌میشه‌یی ئاسان نییه. هه‌ر هێرشێكی جووه‌كان كه له ژێر پارێزگاریی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیلدان بۆسه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا، وه‌ك گڕدانی فتیله‌ی بۆمبێكه. مێژووی جیهان پڕه له‌و پێكدادان و وێرانكارییه‌ی كه بۆمبه گڕدراوه‌كان له قودس بوونه‌ته هۆكاری. لە دۆخى ئێستادا خێراترين و كاريگەرترین رێگا بۆ رێگەگرتن لە هەڕەشە، پێدانى پێگەيەكى ئيداریی نوێيە بە قودس، بەو شێوەيەى كە پێشنيازمان كردووە. داوا لە نەتەوەيەكگرتووەكان، ئەنجوومەنى ئاسايش، رێكخراوى هاريكاریى ئيسلامیى و سەرجەم دامەزراوە نێودەوڵەتييەكانى ديكە دەكەم لەپێناو قودس و فەڵەستينييە سته‌ملێكراوه‌كان، هه‌نگاوی كاريگەر بهاوێژن".
ئه‌ردۆغان هیوای خواست له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا كه به هه‌وڵی توركیا رۆژی پێنجشه‌ممه سازده‌كرێت، هه‌نگاوی جێگه‌ی بایه‌خ به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی فه‌ڵه‌ستین- ئیسرائیل بهاوێژرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن