Sangar Hamad Azeez
14 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2017
کوێت - AA
كاتژمێر ١٧:١٥ی ئێوارە، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت کوێتی بەرەو قەتەر بەجێهێشت.
له فڕۆكه‌خانه‌ی كوێت نێودەوڵەتی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له لایه‌ن جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكوه‌زیرانی كوێت و وه‌زیری ده‌ره‌وه، شێخ سه‌باح خه‌له‌ف سه‌باح و ژمارەیەک بەرپرانی ئەو وڵاتە بەڕێکرا.
هه‌ریه‌كه له ئه‌مینه ئه‌ردۆغانی هاوسه‌ری و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، خولوسی ئاكار و وه‌زیری داد، عه‌بدولحه‌مید گول و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو یاوه‌ریی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن له گه‌شته‌كه‌یدا.