Mehmet Tosun
13 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2023
باکو - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای هەڵبژاردنەوەی بە سەرکۆماری وڵاتەکەی سەردانی ئازەربایجانی کرد و لە رێوڕەسمێکی فەرمییدا لەلایەن سەرکۆماری وڵاتەکە، ئیلهام عەلیێڤ-ەوە پێشوازی لێکرا.
بەبۆنەی سەردانەکەی ئەردۆغانەوە، لە کۆشکی گەنجانی باکوی پایتەختی ئازەربایجان رێوڕەسمێکی فەرمی سازکرا.
لە کاتی دابەزینی ئەردۆغان لە ئۆتۆمبێلەکەیدا، سەرکۆماری ئازەربایجان عەلیێڤ پێشوازی لێکرد.
ئەردۆغان و عەلیێڤ دوای ئەوەی چوونە شوێنی خۆیان لە مەیدانی رێوڕەسمەکە، مارشی هەردوو وڵات لێدرا.
دوای ئەوەی لەگەڵ عەلیێڤ تیمی پێشوازی بەسەرکردەوە، ئەردۆغان سڵاوی لە سەربازان کرد.
لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا، کۆبوونەوە لە نێوان شاندی هەردوولا دەستی پێکرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا هەر یەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئالپارسلان بایراکتار، وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر، وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، عەبدولقادر ئورالئۆغڵو، جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە، عومەر چەلیک، سەرۆکی فەرمانگەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون، سەرۆکی میت، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی پیشەسازی بەرگریی سەرۆکایەتی کۆمار، هالوک گۆرگون، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی، بینالی یڵدرم و سینان ئۆغان بەشداربوون.