سەرۆكوەزیرانی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فرۆكەی تایبەتی ھێڵی ئاسمانی توركیش ئایرلاین سەعات ٧ و ٤٠ دەقیقەی بەیانی ئەمڕۆ بەرەو تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن بەرێكەوت و لەكاتی گەیشتنیشی باڵیۆزی توركیا لە تۆكیۆ و چەندین كاربەدەستی ژاپۆن لە فرۆكەخانەی تۆكیۆ پێشوازییان لە ئەردۆغان كرد.
هەریەكە لە ھاوسەر و كچی سەرۆكوەزیران، جێگری سەرۆكوەزیر بولەند ئارنچ، وەزیری كاروباری یەكێتی ئەوروپا مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری ئابووری نیھاد زەیبەكجی، وەزیری وزە تانەر یەڵدز، وەزیری وەرزش و كاروباری گەنجان عاكیف چاغتای كڵیچ، وەزیری بەرگری عیسمەت یڵماز، وەزیری گواستنەوە لوتفی ئەلوان، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی مستەفا ئەلتاش و ژمارەیەكی دیكە لە كاربەدەستانی توركیا لەگەڵ هاوڕێی سەرۆكوەزیران بوون لەسەردانەكەی ژاپۆندا.