ھاوپەیمانیی نیشتمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا لە ١١ەمین كۆنگرەی گشتیی لە ئیستەنبوڵ دەنگدانێكی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەنجامدا، تیایدا ئەحمەد جەربا بە كۆكردنەوەی ٦٥ دەنگ پۆستی سەرۆكایەتیی ھاوپەیمانیی نیشتمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سوریای بەدیستهێنایەوە.
ریاز حیجاب سەرۆكوەزیرانی پێشووی حكومەتی سوریا ركابەری جەربا بوو كە توانی ٥٢ دەنگ كۆبكاتەوە، بەڵام ئەو دەنگانەی بەدەستیھێنابوون بەس نەبوو بۆ ئەوەی پۆستەكە بگرێتە دەست.
پۆستی جێگری سەرۆكی ھاوپەیمانییەكە نەدرا بە ھیچ كەسێك و دواخرا بۆ جارێكی دیكە، چونكە ئەو پۆستە دەنگی پێویستی بەدەستنەھێنا.
كۆنگرەی گشتیی ھاوپەیمانیی نیشتمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا دوو رۆژی خایاند.