Kaan Bozdoğan,Abdullah Shukur
23 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ، بەرەو کۆشکی وەحدەددین بەڕێکەوت.
ئەردۆغان دوای ئەوەی دەنگی خۆی لە قوتابخانەی ناوەندی سەفەت چەلەبی لە ئوسکودار بەکارھێنا، گەڕایەوە کۆشکی کسکلی.
ئەردۆغان دوای کۆتاییھاتنی پڕۆسەی دەنگدان، کاتژمێر٥ی ئێوارە بەمەبەستی چاودێریکردنی ئەنجامەکان بەرەو کۆشکی وەحدەددین بەڕێکەوت.
هاوکات ئەمینە ئەردۆغان یاوەری ئەردۆغان دەکات.