Sangar Hamad Azeez
22 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2016
لە میانی گوتارێکیدا بەر لە یاری رێزلێنان بۆ گیانی شەهیدان ئەردۆغان رایگەیاند: "تورکیا لە مێژووی خۆیدا لەبابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دژوارترین کاتەکانی بەڕێ دەکات. تیرۆر چاوی پڕ بووە لە قین و خوێن هەرکەسێک بێتە پێشیان لەناوی دەبەن هەربۆیەش ئەو کارە پێویستی بە قوربانی دان و فرمێسک رشتنە".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ھەر ئەستێرەیەک شەھیدێکە. ئاڵا، وڵات دەکاتە نیشتمان و ئەگەر یەکێک لە پێناو خاک بمرێت، نیشتمانە. ٧٨٠ کلیۆمەتر تاکە نیشتمانە. دەڵێن لە باشووری رۆژھەڵات ئەمە روودەدات و لێرە ئەمە روودەدات و لەوێ ئەمە روودەدات، ئێوە باجەکەی دەدەنەوە و دەیدەن".
ئەردۆغان درێژەی بە گوتەکانی دا و رایگەیاند: "جگە لە کۆماری تورکیا کۆمارێکی دیکەمان نییە. بەو شیوەیە یەک وڵات هەموومانی لە خۆ گرتووە. پشت بە خوا تورکیا دەگەیەنینە بەرزترین ئاستی شارستانییەتی هاوچەرخ، من پێم وایە، پۆلیسەکانمان. سەربازەکانمان، پارێزەران گوند و ئەم گەلە بەیەکەوە کۆتایی بە تیرۆر دێنن".