Abdullah Shukur
10 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2017
ئاکسەرای
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی گۆڕانکاری دەستوورەوە: "ئەو سیستەمەتان بینوە، ئەو سیستەمە کەلەپچەی دەستەکانمانە. ئایا ئامادەین ئەم کەلەپچەیە لە ١٦ی نیساندا لە دەستەکانمان بکەینەوە و فڕێی بدەین"؟
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێوڕەسمی کردنەوەی كۆمەڵە پڕۆژەیەک لە شاری ئاکسەرای، وتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان گوتی: " ئەو سیستەمەتان بینوە، ئەو سیستەمە کەلەپچەی دەستەکانمانە. ئایا ئامادەین ئەم کەلەپچەیە لە ١٦ی نیساندا لە دەستەکانمان بکەینەوە و فڕێی بدەین؟. تورکیا ھاتووە سەر رێگایەکی گرنگ لە گۆڕانکاری سیستەمەکەی. ئەمڕۆ واژووم کرد و قۆناغەکە دەستیپێکرد. ئینشەئەڵڵا گەلی ئازیزی من لە ١٦ی نیسان بەرەو سندووقەکانی دەنگدان دەچن".
ئەردۆغان گوتیشی: "لە ١٥ی تەمووزدا ئەم گەلە سنگی نا بە تانکەکان، ئێف ١٦کان و ھێلیکۆپتەرەکانەوە؟ ئەوەتا ئێستا ١٦ی نیسان دێت. دەنگی بەڵێ لە ١٦ی نیساندا دووبارە بوونەوەی ئەوەیە".
ئەردۆغان لەبارەی سیستەمی سەرۆکایەتی نوێ کە لە دوای گۆڕانکاری دەستوور دێتە ئاراوە گوتی : "سیستەمی حوکمڕانی سەرۆکایەتی کە بە گۆڕانکاری دەستوور دێتە دی واتە سیستەمی سەرۆکایەتی، کۆششی گەیشتنە ئامانجی برایەتی، یەکڕیزی و پێکەوەیی تورکیا بەھێزتر دەکات".
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی دەستوورەوە زیاتر گوتیشی : "دوو سەرەتا دەست پێدەکات. ئیدی لێرەدا کابینەی تایبەت بەخۆمان دەبێت بەڵام تایبەتمەندیی دەبێت. ھەندێک بە کابینەی ئەمریکای دەچوێنن، نەخێر. ناوی ئەمە شێوازی سیستەمی حوکمڕانی سەرۆکایەتی تورکە. ئێمە سیستەمێکی جیاواز دێنینە کایەوە کە چالاک بێت و یەک پارتی ھەیەبێت. چی بەمە دەڵێن ؟ بە بەڵی دەنگی پێدەدەن؟"
ئەردۆغان لە درێژەی وتارەکەیدا گوتی: "تورکیا دووەمین جەنگی ئازادی دەکات. ئەم جەنگە لە بەرەی جەنگ و بەرەی ئابووری و دیپلۆماتییەوەیە. ئیدی وەک ئەوەی دامەزرێنەری کۆمار مستەفا کەمال دەڵێت. 'ھێڵی بەرگری نەبوو. ھەموو وڵات لەبەرگری دابوو' ".
سەرکۆماری تورکیا باسی لە رابڕدووی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی کرد کە مەبەست لێی جەھەپە و گوتی: "تاکڕەوی لای کێ ھەیە؟ لە ئێستادا لە رابردووی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی ھەیە. بێگومان لای ئەوان ھەیە و لە ھزری جەھەپە ھەیە. تاکڕەوی لای ئەمانە ھەیە. گەنجان دەزانن کە ئەمانە سەرۆکی لقی شارەکان و پارێزگار بوون لە شارەکان؟ لای ئەمانە ئەم جۆرە شتانە ھەیە. ئامادەن لە ١٦ی نیسان لێپرسینەوە لەمانە بکەین؟"