Zeynep Rakipoğlu,İrem Demir,Mustafa Hatipoğlu
15 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ڕایگەیاند: "بایدن خۆی لە بارەی پێشهاتەکانی پەیوەست بە پرسی F-16 تێڕوانینی ئەرێنییە و رایگەیاند کە ئامادەیە لەو بارەیەوە داواکاریی پێشکەش بە کۆنگرێس بکات".
لەدوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی حەزرەتی عەلی لە ناوچەی ئوسکودار، سەرکۆمار ئەردۆغان، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی ڕۆژەڤ کرد.
سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بایدن، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بایدن خۆی لە بارەی پێشهاتەکانی پەیوەست بە پرسی F-16 تێڕوانینی ئەرێنییە و رایگەیاند کە ئامادەیە لەو بارەیەوە داواکاریی پێشکەش بە کۆنگرێس بکات".
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد لە لەو پەیوەنديیە تەلەفۆنییەدا لەگەڵ بایدن باسیان لە دۆخی غەززە کردووە و ڕایگەیاند: "لەگەڵ بەڕێز بایدندا بەتایبەتی پرسی غەززەمان بە وردی تاوتوێ کرد. لەو خالەدا گوتمان ئەمریکا بەتایبەتی ئێوە پێویستە دەستوەردان بکەن".
ڕاشیگەیاند: "ئیدی ئیسرائیل بەرەو تەنیایی دەچێت. لە قۆناغی دواتردا ئەم تەنیاییەی زیاتر دەبێت".
لە بارەی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئەوەندە بەسە سوید هەڵوێستەکانی لەبارەی تیرۆر کۆنترۆڵ بکات. وەک پەرلەمان پرسەکە ئێستا لە کۆمسیۆندا تێپەڕیوە. لە دەرەوەی تێپەڕاندنی کۆمیسیۆنەکەش لیژنەی کاروباری دەرەوەمان لە ئێستادا لەگەڵ کۆنگرێسدا ئەم پێشهاتانە بەڕێوەدەبات".
هەروەها سەبارەت بە ئەو ڕاپرسییەی ڕۆژی یەکشەممە لە ئیستانبوڵ دەکرێت لەبارەی دیاریکردنی کاندیدەکان، سەرکۆمار ئەردۆغان رایگەیاند: "لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمدا کاندیدەکانمان بە پلەی یەکەم لە شارە گەورەکانماندا رادەگەیەنین".