Zana Natık Kerem
07 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2026
بەھۆی گرژییە ئەمنییەکانەوە لە ناوچەکە، ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتەکانی ھاتن و چوون لە فڕۆکەخانەکاندا، بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر داخرا.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق ڕاگەیاندراوێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراقی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتەکانی ھاتن و چوون لە فڕۆکەخانەکاندا، بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر داخراوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراق ڕاشیگەیاندووە کە بڕیاری داخستنی ئاسمانی عێراق، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی بۆ پاراستنی دۆخی فڕۆکەوانی، دراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای پێشھاتەکان و گرژییە ئەمنییەکان لە ناوچەکە دەرکراوە و بەو پێیەش ھەڵسەنگاندنی دیکە بۆ دۆخی ناوچەکە دەکرێتەوە.