Mümin Altaş
04 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2026
کۆبوونەوەی شورای باڵای سەربازی توركیا (YAŞ)، كه بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان به‌ڕێوه‌چوو، كۆتایی هات.
كۆبوونه‌وه‌كه كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به داخراوی به‌ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌كاندا به‌ڕێوه‌چوو. نزیكه‌ی 2،5 كاتژمێری خایاند.
لە کۆبوونەوەكه‌دا هه‌ریه‌ك له ئەندامانی شوراكه جێگری سەرکۆماری توركیا، جەودەت یڵماز و وەزیری داد، ئاکن گیورلەک و وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان و وەزیری ناوخۆ، مستەفا چیفتچی و وەزیری گەنجینە و دارایی، مەهەمەت شیمشەک و وەزیری پەروەردە، یوسف تەکین و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و سەرۆکی ئەرکانی سوپا، جه‌نه‌راڵ سەلجوق بایراکتارئۆغڵو و فەرماندەی هێزە دەریاییەکان، ئەدمیراڵ ئەرجومهنت تاتڵیئۆغڵو و فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکان، جه‌نه‌راڵ زیا جەمال قادیئۆغڵو و فەرماندەی هێزە وشكانییه‌كان، جه‌نه‌راڵ مه‌تین تۆكهل بەشداربوون.