Tolga Akbaba, Faruk Hanedar, Mustafa Melih Ahıshalı
08 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2026
ئیسرائیل هێرشی كرده سهر دامەزراوەیەکی پێترۆکیمیایی لە شاری ماهشەهری پارێزگای خوزستان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران.
بەپێی ههواڵێكی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری پارێزگاری خوزستان، وەلیوڵڵا هایەتی زانیاری لەبارەی هێرشەکە خستووهتەڕوو.
هایەتی ڕایگهیاند: "ماوەیەک بەرلە ئێستا، کۆمپانیای پێترۆکیمیایی کارون لە ماهشەهر، لەلایەن دوژمنی زایۆنیستەوە بەر هێرشی ئاسمانیی کەوت و، بەشێک لە دامەزراوە پیشەسازییەكه زیانی بەرکەوتووه".
ههروهها هایەتی ئاماژهی بهوه كرد کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و، دواتر زانیاری ورد لەبارەی قەبارەی زیانەکان بڵاودەکرێنەوە.
لهلایهكی دیكهوه، سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردهوه كه چەند ئامانجێک لەناو دامەزراوە پێترۆکیمیاییەکەی ماهشەهر پێکراون.
هاوكات سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژهی بهوه كرد لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئۆپەراسیۆنی نەسریان دەستپێکردووە و، بنکە ئاسمانییەکانی نەڤاتیم و تەل نۆفیان کردووەتە ئامانج و، ئهو خاڵە ستراتیجییانهی ئیسرائیل کە دەکرێنە ئامانج دیاری کراون.