Tolga Akbaba, Mohammad Kara Maryam
08 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2026
ڕابەری باڵای ئێران، موجتەبا خامنەیی ڕایگەیاند: "ڕژێمی زایۆنی (ئیسرائیل) کە ڕووبەڕووی دۆخێکی ناسەقامگیر بووەتەوە، تەنھا چەند ڕۆژێکی ماوە".
موجەتەبا خامنەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نووسیوویەتی: " ڕژێمی زایۆنی کە ڕووبەڕووی دۆخێکی ناسەقامگیر بووەتەوە، تەنھا چەند ڕۆژێکی ماوە".
شەوی ڕابردوو ئێران لە وەڵامی ھێرشەکانی تەل ئەبیب بۆ سەر ناوچەی زاحییە باشووری بەیروت پایتەختی لوبنان، ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کرد.
ھاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانیان ژمارەیەک ئامانجی سەربازییان لە ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێران بۆردومان کردووە.