Abdullah Shukur
19 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
لێکۆڵینەوەیەکی فراوان بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەندامێکی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بەناوی یونس سەناملی کە ناوە خوازراوەکەی "باوەڕ"ە لە شاری ئیستانبوڵ بەردەوامە. دەرکەوتووە کە ئەو کەسە بەمەبەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی ھاتووەتە شاری ئیستانبوڵ.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، تیمەکانی پۆلیس و ھەواڵگریی، ئەوەیان دەرخستووە کە ناوبراو ماوەیەک پێش ئێستا بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی ھاتووەتە شاری ئیستانبوڵ.
ئەو تیرۆریستە بۆ ئەوەی دەستگیر نەکرێ ناسنامەی سەختە بەکاردەھێنێت و بە بەردەوامی شوێنەکەی دەگۆڕێ و بۆ ئەمەش وێنەکەی لە راگەیاندنەکان بڵاوکراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەش شەش کەس بۆ تۆمەتی ھاوکاریکردنی سەناملی دەستبەسەر کراون.