Halis Akyıldız
08 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2021
ئیستانبوڵ – AA
بە مەبەستی ئیدانەکردنی ھێرشکردنە سەر فەڵەستینییەکان لە مزگەوتی ئەقسا لە ناوچەی کۆنەشار لە قودسی رۆژھەڵات'ی داگیرکراو لەلایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە، ژمارەیەک ھاووڵاتی لە بەردەم کۆنسوڵخانەی ئیسرائیل لە ئیستانبوڵ گردبوونەوە.
ھاووڵاتییان بە بەرزکردنەوەی ئاڵای تورکیا و فەڵەستین بە گوتنەوەی چەندین دروشم ھاوسۆزی و پشتیوانی خۆیان بۆ ھاووڵاتییانی فەڵەستین دەربڕی.
سەرۆکی گشتیی وەقفی ھاوکاریی مرۆیی، بولەنت یڵدرم لە گردبوونەوەکەدا رايطةياند: "ئێمە دەڵێین ئیسرائیل ناپاک، دزێو و ستەمکارە. بەڵام کەسانێک وەک دەرھێنانی فیلمی ھۆلیود ھەوڵیان دەدا مسوڵمانان و تەواوی مرۆڤایەتی فریوو بدەن. با ئیسرائیل باش بزانێت ئەگەر لە ھێرشەکانی بەردەوام بێت، لە ماڤی مارمارا چیمان کرد، ئەوە ئەنجام دەدەین و فەڵەستینییەکان تەنھا جێ ناھێڵین".