Mazın Asad
29 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
چالاکییەکانی "یەدی تەپە بیەنالی" بە زیاتر لە ١٠٠ پرۆژە لە نزیکەی ٣٠ شوێنی وەک مەدرەسەکانی ئاکدەنیز، مۆزەخانەکانی پاشماوەی مێژوویی و مۆزەخانەی مزگەوتی ئایڤانسەڕای و گۆڕەپانی بەیازت و کۆشکی چینیلی و مزگوتی ھۆبیار لە بەرواری ٣١ی ئادار تاکو ١٥ی ئایار بەڕێوە دەچێت.
بە دەستپێشخەری سەرۆکایەتی کۆمار، شارەوانی شارۆچکەی فاتح بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەقفی ھونەری کلاسیکی تورکی و ئاژانسی ئانادۆڵو چالاکییەک بە ناوی "یەدی تەپە بیەنالی" بەڕێوە دەچێت کە وردەکارییەکانی چالاکییەکە بە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سەبەتچیلار ئاشکرا دەکرێت.
سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی فاتح، مستەفا دەمیر لەوبارەیەوە رایگەیاند چالاکی "یەدی تەپە بیەنالی" لە رووی ناوەڕۆک تەکنیکەوە چالاکییەکی زۆر گرنگە کە نموونەی لە جیھاندا نییە.
-چالاکییەکانی یەدی تەپە بیەنالی
لە بوارە جیاوازەکاندا زیاتر لە ٦٠٠ ھونەرمەند بە نزیکەی سێ ھەزار ئاسەوار بەشداری چالاکییە دەکەن. ھەروەھا بە زیاتر لە ١٠٠ پرۆژە لە نزیکەی ٣٠ شوێنی مێژوویی بە ھونەردۆستان شاد دەکرێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت چالاکییەکە لە ٣١ی ئادار بە رێوڕەسمێک لە ئایاسۆفیا بە بەشداری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەست پێ بکات.
لە چوارچێوەی چالاکییەکەدا چەندین پێشانگای جۆراجۆری وەک خۆشنووسی و میناتور، کاری سیرامیک، وێنەکێشی، پەیکەر و پێشانگای شەخسی دەکرێتەوە.
ھەر لە چوارچێوەی چالاکی یەدی تەپە بیەنالی بێجگە لە چالاکی میوزیک و پێشانگای کۆلێسکیۆن و کارەکانی دەستی، بەرنامەی ماتەمینی بۆ ھیزەرفەن ئەدھەم ئەفەندی و نەجمەدین ئۆکیای و مستەفا دوزگونمان ساز دەکرێت.
چالاکییەکە لە ١٥ی ئایار کۆتایی پێدێت.