Ramal Mahmood
06 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
لە ناوچەی باهچەلیئێڤلەر لە نزیک بنکەیەیەکی پۆلیس لە ئیستانبوڵ تەقینەوەیەک روویدا.
بەپێی زانیارییەکان، لە دەوربەری کاتژمێر ١٥:٥٠ لەنزیک 'بنکەی پۆلیسی ٧٥ مین یڵ' لە یەنبۆسنا بەهۆکارێک کە تائێستا نەزانراوە تەقینەوەیەک روویداوە. بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکە زیان بە ئۆتۆمبێل و بیناکانی ئەو دەوروبەرە گەیشتووە.
دوای رووداوەکە ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە ناوچەکە. ناوچەی روودانی تەقینەوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەپشکێنرێت و ژمارەیەک لە هاووڵاتییانیش بریندارانیان بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بۆ نەخۆشخانە گواستەوە.
لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامە.