Halil Demir
19 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2018
ئیستانبوڵ – AA
لە ئاکامى ئۆپەراسیۆنیک بۆ سەر رێکخراوى تیرۆرستى داعش لە ئیستانبوڵ، حەوت کەس دەستگیرکران.
بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى کە دەستکەوتوون، هۆبەى تیمەکانى دژە تیرۆرى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشی شارەکە، دەستیان بە کارەکانیان کرد بۆ دەستگیرکردنى ئەو کەسانەى کە لە رێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پارەیان گواستبووەوە و بانگەشەیان بۆ رێکخراوى تیرۆرستى داعش کردبوو.
تیمەکان لەو ئۆپەراسیۆنەی کە هاوکات لە شەش قەزا و حەوت شوێنى جیاواز ئەنجامیاندا، حەوت گومانلێکراویان دەستگیرکرد.
لەو شوێنانەى کە بەدواداگەڕانیان تیادا کرا، ژمارەیەک دۆکیومێنت و کەلوپەل سەر بە رێکخراوەکە دەستی بەسەردا گیرا.
لیکۆڵینەوە لەگەڵ گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش بەردەوامە.