ئیستانبوڵ.. ئۆپه‌راسیۆن بۆسەر رێکخستنەکانی داعش
- له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسەر رێکخستنەکانی داعش له ئیستانبوڵ، 17 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسەر رێکخستنەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش له ئیستانبوڵ، 17 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ته‌كانیان كردووه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی داعشه‌وه چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هاتوچۆی ناوچه‌کانیی پێكدادان دەکەن لە سووریا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نۆی ته‌مووز له 12 ناوچه ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامدرا و 17 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
هاوكات له شوێنی مانه‌وه‌ی گومانلێكراوه‌كاندا بڕێكی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی دۆزرایه‌وه.
دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاسایشی شاره‌كه، 17 گومانلێكراوه‌كه به‌بڕیاری دادگا به شێوه‌یه‌كی مه‌رجدا ئازادكران.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن