Mustafa Güngör
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
ئیزمیر-AA
لە شاری کۆناک سەربە پارێزگای ئیزمیر، کەسێکی هەڵاتوو لە زیندان کاتێک پۆلیس چووە سەر ماڵەکەی تا دەستگیری بکەن خۆی و کچەهاوڕێکەی هەوڵیاندا لە پەنجەرەی بیناکەیانەوە و لە نهۆمی پێنجەم خۆیان هەڵدەنە خوارەوە.
دوای پێنج کاتژمێر هەوڵدان بۆ باوەڕپێهێنانیان، سەرئەنجام هەڵاتووەکە و کچەهاوڕێکەی وازیان لە پلانی هەڵاتن هێنا و خۆیان دا بەدەست پۆلیسەوە.
ئەوەش ئاشکرا بووە کە هەڵاتووەکە ئالودەی ماددەی هۆشبەر بووە و هێزەکانی پۆلیس لە ماڵەکەیدا، ٦٠ گرام ماددەی هۆشبەریان دۆزیووەتەوە.