Ali Korkmaz,Haydar Toprakçı
02 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
ئیزمیر - AA
دوای نزیکەی ٦٥ کاتژمێر لە روودانی بوومەلەرزەکەی ئیزمیر، ئەلیف پەرینچەک تەمەن سێ ساڵان لەژێر داروپەردووی رووخاوی باڵەخانەیەکدا بە برینداری دەرهێنرا.
لە درێژەی کارەکانی گەڕان و رزگارکردندا، منداڵێکی سێ ساڵان لە شارۆچکەی بایراکڵی دوای نزیکەی ٦٥ کاتژمێر مانەوە لەژێر داروپەردووی رووخاودا، بە برینداری رزگارکرا.
ئەلیف پەرینچەک دوای دەرهێنانەوەی بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەوەیش بووە ١٠٦مین کەس کە بەبرینداری لەژێر داروپەردووی رووخاوی باڵەخانەکان رزگارکراون.