Mustafa Güngör
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
ئیزمیر- AA
هێزەکانی فەرماندەیی جەندرمە لە پارێزگای ئیزمیر لە چواری ئەیلوولەوە ئۆپەراسیۆنیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە کحول و مەی ساختە دەستپێکردووە.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیراوە بەسەر ١٨ تۆن کحولی ئیسانۆڵ، ١٨ تۆن مەی ساختە، نۆ هەزار و ٩٢٢ بتڵی بەتاڵ، ٤٨٦ هەزار سەرەبتڵ، شەش ئامێری لە قتوونان، دوو گوشێنەری ترێ، ٤١ هەزار و ٧٨٤ کۆدی ساختە، هەزار و ٧٥١ کۆدی راستەقینە و دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بارکۆد.
بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە کحول و مەی ساختە ١٨ کەس دەستگیرکران و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.