Efsun Erbalaban Yılmaz
14 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2021
ئیزمیر- AA
ئەو ئاگرەی کە لە دارستانێکی شارۆچکەی فۆچا سەربە پارێزگای ئیزمیر کەوتبووەوە، کۆنترۆڵ کرا.
ئاگرەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بە هۆکارێکی نەزاندراو لەناو دارستانێکی شارۆچکەکەدا کەوتەوە.
دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لەڕێی فڕۆکەیەک، پێنج هەلیکۆپتەر و ١٢ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەوە دەستیان بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کرد.
لەئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و کارەکانی ساردکردنەوەی شوێنی رووداوەکەش بەردەوامیان هەیە.