Mazın Asad
19 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2016
دوو چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە لە ئامادەکاری ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی بوون لە شاری ئورفا، بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراوەوە دەستگیرکران.
بەپێی زانیارییەکان، تیمەکانی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئورفا زانیاری ئەوەی پێگەیشت کە دوو تیرۆرریستی داعش بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراوەوە لە سنووری سووریا بۆ شارۆچکەی ئاکچەکەڵە تێپەڕبوون و دواتر گەیشتوونەتە شارۆچکەی ئەیوبیەی سەر شاری ئورفا. دوای چاودێریکردنی تیرۆریستان، لەکاتی گواستنەوەی بۆمبەکان بۆ نێو کامیۆنێک بە ئۆپەراسیۆنێک دەستگیر کران.
دوای پشکنین لەسەر ئەو دوو تیرۆریستە، دەستبەسەر ٢٤ کلیۆگرام تی ئێن تی، بۆمبی دەستی، پشتێنەی بۆمب، ١٠٧ پارچەی ھاوەن،١٧ بۆمبی دەست فونیا، ١٢ پارچەی تەقێنەر و فتیل، ٩٩ کەپسولی کارەبایی، دوو گرووپی بۆمبی دەستی فونیا، فتیلی تەقینەوە، دوو پاتری، ١٢ سیستمی بەسمەی کلیل و دوو سەد مەتر فتیل گیرا.
پاش دەستگیرکردنی ئەو تیرۆریستانە و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، بۆ ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گواسترایەوە.
ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو تیرۆریستانە لە ئامادەکاری ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی بوون بە کامیۆن لە شارەکە.