Yeşim Sert Karaaslan,İlhan Toprak
19 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2016
ئه‌رزینجان
به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2016-2017، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، له رێورەسمێکدا لهخوێندنگەی سه‌ره‌تایی ئه‌رزینجان ساڵح ئه‌ركان، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی ساڵی نوێی خوێندنی بۆ هه‌موو قوتابییان خواست.
بینالی یڵدرم، بانگی له مامۆستایان كرد و رایگه‌یاند: "له‌م وڵاته‌دا، ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) خۆیان خزاندووه‌ته ناو زۆر داموده‌زگاوه و بێ به‌زه‌ییانه هه‌وڵی رووخاندنی ده‌وڵه‌تیان دا، له 15ی ته‌مووزدا دوژمنایه‌تی ئه‌وانه ده‌ركه‌وت. له‌به‌رئه‌وه داوام له ئێوه ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز رێگە بههاوپیشهكانتان نه‌ده‌ن كه خزمه‌ت به فه‌تۆ و جوداخوازان ده‌كه‌ن، بێنه ناوتانه‌وه".