Sangar Hamad Azeez
07 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2016
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا: "فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ناوچەی خاکوڕک کرد، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەو شوێنانە پێکێندرا کە کرانە ئامانج".
لە روونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند: "بەپشتبەستن بەو زانیارییانەی لە هەواڵگری دەستیان خستبوو، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا شەوی رابردوو لە سەعات ٢٣:٠٥ تا ٢٣:٥٥ خولەک ناوچەی خاکوڕکیان بۆردومان کرد".
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە ، "فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا توانیان بە سەرکەوتوویی ئەو شوێنانە بپێکن کە کرابوونە ئامانج، لە ئێستاشدا ژماردنی زیانەکانی دوژمنان درێژەی هەیە".