Ömer Olcay
29 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەچالاکی خستنی ١٣ تیرۆریستیی پەکەکەى لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لە ناوچەکانی گارا و خواکورک لە باکووری عێراق ڕاگەیاند.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا لە هەژماری خۆی بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا کە لە ناوچەی زاپ قفڵەکەی داخستووە، پێداگرانە بەردەوامە لەسەر ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی بۆ لەناوبردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیدا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لە ناوچەکانی گارا و خواکورک لە باکووری عێراق ١٣ تیرۆریستیی پەکەکە لەچالاکی خران. لە هەر کوێیەک بن مەهمەتچیک (سوپای تورکیا) بەردەوام دەبێت لە لەناوبردنی تیرۆریستان".